ڕەخنە وگازەندەی توندی لاپید لە نتانیاهۆ
تهمووز 09, 2025 13:09 Asia/Tehran
سەرۆکی ئۆپۆزیسیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی وتی کە " بنیامین نتانیاهۆ" سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمە دەبێتەلەمپەروکێشەی گەیشتن بە ڕێککەوتن لە غەززە.
یائیرلاپیدوتوویەتی: هەتا کاتێک کە کەسێک نەدۆزێنەوە هەتا کەرتی غەززە ئیدارەبکات ، لە حەماس ڕزگاریمان نابێت.
ئێستا دەبێت لە غەززە بڕۆێنە دەر ولە ناوچەی بەربەست سەقامگیر بین هەتائاسایشت و ئەمنیەتی ناوچەکانی تەنیشت غەززە دابین بکرێت.
لاپید وتی: هیوادارم کە دیداری ڕۆژی سێشەممەی نتانیاهۆ لەگەڵ دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ببیتە هۆی ڕێککەوتنی دیلبە دیلکرانی یەخسیران ، چۆنکە واشنتۆن گرینگایەتی ئەدات بەم کارەوئێستاکە شەڕهیچ سودوکەڵکێکی نیە بۆ ئیسراییل.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێنجەمین خۆلی وتووێژە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ڕژێمی زایۆنیستی وحەماس شەوی سێشەممە بەبێ هیچ پیشکەوتنێک کۆتایی پێهات.