ته‌مووز 10, 2025 18:36 Asia/Tehran
  • راگەیەندراوی سوپای یەمەن سەبارەت بە هێرشی مووشەکی بۆ سەر فڕۆکەخانەی “بن گوریۆن”

هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە بەیاننامەیێکدا ڕایانگەیاند کە لە وەڵامی تاوانەکان و جینۆسایدی رژێمی زایۆنیستی دژ بە گەلی ستەملێکراوی غەززە و ب پشتگیری موجاهیدانی فەلەستینی، ئۆپەراسیۆنێکی مووشەکی وردیان دژ بە ئامانجەکانی زایۆنیستییەکان بەڕێوە بردووە.

یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، لە راگەیەندراوەکەی ئەمڕۆیدا جەختی کردەوە، “بەدوای بەردەوامبوونی تاوانەکانی رژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە، یەکەی مووشەکیی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی و تایبەتیان بە سەرکەوتووییەوە جێبەجێ کرد. لەم ئۆپەراسیۆنەدا، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ‘بن گوریۆن’ لە ناوچەی داگیرکراوی یافا بە مووشەکێکی بالیستیکی جۆری ‘زولفەقار’ کرایە ئامانج. ئەم هێرشە، بە یارمەتی خودا، بە سەرکەوتوویی تەواو، ئامانجەکەی پێکاوە.”
لەدوای ئەم هێرشە، زەنگی ئاگادارکردنەوە و مەترسی لە زیاتر لە  300 شارۆچکە و شاری زایۆنیستنشین لێدرا و ملیۆنان زایۆنیست بەرەو پەناگەکان هەڵاتن. هەروەها چالاکییەکانی فڕۆکەخانەی “ئەللود” وەستا و سیستەمی گواستنەوەی ئاسمانی رژێمی داگیرکەریش تێکچوو.
 

سەرپەیڤ