کوژرانی 62 سەربازی زایۆنیستی لە غەززە لە سەرەتای ئەمساڵی زایینیەوە
رۆژنامەی عیبری “هائارتس” وێڕای ئاماژەدان بە کوژرانی 62 سەربازی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە، رایگەیاند کە نتانیاهۆ هیچ یەک لە خێزانی کوژراوەکانی بەسەر نەکردووەتەوە.
رۆژنامەی عیبری هائارتس پشتڕاستی کردەوە کە لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە 62 سەربازی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە کوژراون. رۆژنامەی هائارتس بە ئاماژەدان بەم هەواڵە، ئەوەشی نووسیوە کە بنیامین نتانیاهۆ ، سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنیستی، هیچ یەکێک لە خێزانەکانی ئەم سەربازە کوژراوانەی بەسەر نەکردووەتەوە.
سوپای زایۆنیستی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند: سێ سەربازیان لە شاری غەززە بەهۆی تەقەکردنەوە بریندار بوون. بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەم سێ سەربازە لە هێزەکانی لیوای حەوتەمی سەر بە لەشکری 99 ی سوپای ڕژێمی زایونی بوون کە لە کاتی پێکدادانە مەیدانییەکان لە ناوەڕاستی شاری غەززە کراونەتە ئامانج.