هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ڕژێمی داگیرکەر بۆ سەر ماتۆڕسکیلێک لە باشووری لوبنان
سەرچاوەکانی هەواڵی لوبنان باسی هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنیان کرد بۆ سەر ماتۆڕسکیلێک لە باشوور لوبنان.
هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ڕژێمی زایۆن بۆ سەر ماتۆڕسکیلێک لە ناوچەی مەنسوری باشووری لوبنان ، کەسێک شەهید بووە و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون. ئەم هێرشانە لە کاتێکدایە کە ماوەی چەند مانگێکە ڕژێمی زایۆن لەگەڵ حکومەتی لوبنان ناکۆکی هەیە لەسەر وەستاندنی دەستدرێژییەکانی. سوپای ڕژێمی داگیرکەر سەرەڕای ئاگربەست لەگەڵ لوبنان، بەردەوامە لە داگیرکردنی پێنج تەپۆڵکەی ستراتیجی لە باشووری لوبنان کە بریتین لە حەمام، ئەللبۆنە، جەبەل بەلات، ئەلعەزیە و العویزە. لە چەند مانگی ڕابردوودا، سوپای زایۆن بە بەردەوامی ئاگربەستی پێشێل کردووە لە ڕێگەی هێرشی ئاسمانی و تۆپخانە لە ناوچەکانی باشووریەکانی لوبنان و ڕووبەڕووی کاردانەوەی بەرفراوانی نێودەوڵەتی و ناڕەزایی بووەوە.