ڕاگیرانی هاوکاری کۆمپانیەکان لەگەڵ رژێمی زایۆنیستی بە هۆی پەلاماری یەمەن
تهمووز 13, 2025 13:08 Asia/Tehran
دوابەدوای تەشەنا سەندنی هەڵمەتی هێزە یەمەنیەکان لە دژی مەبەست وئامانجە دەریاییەکانی سەربە ڕژێمی زایۆنیستی، زۆرێک لە کۆمپانیە نێودەو:ەدتیەکانی گەیاندن وگواستنەوەی دەریایی بڕیاریان گرتووە لە هاتن بۆ بەندەرە داگیرکراوەکانی ئەم ڕژێمە خۆببوێرن.
کۆمپانیەکانی بیمەیش ڕایانگەیاندووە هەوڵ ئەدەن لە پوششی هەر جۆرە گەمیەکی هاوپێوەند بە ڕژێمی زایۆنیستی تەنانەت ئەگەر ناڕاستەوخۆ بێت، خۆدەبوێرن.
ئەم کاروکردانە دوابەدوای قەدەغەی ڕاگەێندراو لەلایەن هێزە یەمەنیەکان لە بارەی هەرجۆرە چالاکی دەریایی هاوپێوەند لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ئەنجام دەبێت. سەرچاوەیەکی ئاسایشتی دەریایی ڕایگەیاندووە کە ئاستی ئامادەیی ئیتلاعاتی هێزە یەمەنیەکان لە پەلامارەکانی ئەم دواییە، زۆر پیشکەوتە ودروست بووە وئەم پەلامارانە بە هەماهەنگی وگەڵاڵەڕێژی قوڵ ئەنجام بووە.