پەلاماری یەمەنییەکان بۆسەر دوو ئامانجی گرینگ لە فەلەستینی داگیرکراو
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن باسی دوو ئۆپراسیۆنی سەربازی جیاجیا بە سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و وەبەرپەلاماردانی دووئامانجی گرینگی کرد لە ناوچەی نەقەب و بەندەری ئوم ڕەشراش لە ناوچە داگیرکراوەکان.
یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕۆژی سێ شەممە باسی دوو ئۆپراسیۆنی سەربازی جیاجیا و هاوکات وەبەر پەلاماردانی بە درۆن بۆ سەر دوو ئامانجی ڕژێمی زایۆنیستی لە فەلەستینی داگیرکراوی کرد.
ناوبراو وتی دوو درۆن یەک ئامانجی سەربازی گرینگی دوژمنیان لە ناوچەی نەقەب و درۆنی سێیەم بەندەری ئوم ڕەشراش یان داوەتە بەر پەلامار.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن پێداگری کرد: تاوانکاری کۆمەڵ کوژی لە لایەن دوژمنی زایۆنی دەرحەق بە گەلی غەززە، هەمووان بەرامبەر ئەرکی دینی و ئەخلاقی و مێژووی خۆیان بەرپرسیاردەکات.
ناوبراو وتیشی بێ دەنگی و سستی دەبێتە هۆی ئەوەی دوژمن پلان و نەخشەی پەرەخوازانەی خۆی درێژە پێ بدات و ئەوەش دەبێتە هۆی زاڵ بوون و دەست درێژی بۆسەرهەموو گەلان و وڵاتان .