پەلاماری درۆنیی رژیمی زایۆنی بۆسەر "نەبەتیە" لە باشوری لوبنان
تهمووز 17, 2025 15:45 Asia/Tehran
سەرچاوە هەواڵییەکانی لوبنان ڕایانگەیاند؛ رژیمی زایۆنی بە درۆن هێرشی کردۆتەسەر باشوری لوبنان کە بەهۆیەوە سێ کەس شەهیدو بریندار بوون.
ناوەندی فریاکەوتنە خێراکانی نەخۆشخانەیی سەربە وەزارەتی تەندروستیی لوبنان ڕایگەیاند: پەلاماری درۆنیی رژیمی زایۆنی بۆسەر ئۆتۆمبیلێک لە جاددەی "عام تول ئەلکفور" لە ناوچەی نەبەتیە هەڵکەوتوو لە باشوری لوبنان، شەهید بوونی کەسێک و برینداربوونی دوو کەسی دیکەی لێکەوتەوە.
پەیامنێری نەشرەی لوبنانیش باسی هێرشی درۆنیی رژیمی زایۆنی بۆسەر بارهەڵگرێکی کرد لە شارۆچکەی ناقورە. ئەو هێرشانە لەکاتێکدا ئەنجام دەگرێ کە لوبنان لە چەند حەوتەی ڕابردوودا بەردەوام کەوتووەتە بەر پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی زایۆنییەکان و بەجاران خۆڕاگریی لوبنانی و تاقمە خۆڕاگرەکان لەحاند شوێنهاتەکانی ئەو ڕەفتارە توندوتیژانە وشدارییان داوە.