بەیاننامەی کۆتایی ڕێپێوانی بەملوێنان یەمەنی بۆ داکۆکی لە غەززە
خەڵکی یەمەن بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانێکی بەربڵاو لە سەنعا و شارەکانی دیکەی ئەم وڵاتە بە ڕاگەیاندنی داکۆکیی بێوچانیان لە گەلی فەلەستین و دانیشتووانی غەززە، دەسدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سوریایان شەرمەزار کرد.
هەزاران کەس لە خەڵکی یەمەن بە بەڕێوەبردنی ڕێپێوانێکی بەربڵاو لە سەنعا و پاریزگاکانی دیکەی ئەم وڵاتە، دیسان داکۆکیی خۆیان دەربڕی بەرامبەر بە گەلی فەلەستین و دانیشتووانی مەزڵوومی کەرتی غەززە.
لە بەیاننامەی کۆتایی ئەم ڕێپێوانە کە بە ناوی "ئێمە بەردەوامین لە داکۆکیکردنی غەززە و بەرەنگاربوونەوەی دەسدرێژیی زایۆنی بۆ سەر ئۆمەتی ئیسلامی" هاتووە: ئێمە دیسان لێبڕاوانە پێداگری دەکەین لە سەر هەڵوێستی نەگۆڕمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی جەنایەت و پلانەکانی دوژمنی زایۆنی و ئەمریکایی لە ناوچەکەدا. ئێمە بەرەنگاری هەموو پلانەکانی دوژمن دەبینەوە، لە سەروویانەوە بەهێزکردنی هاوکێشەی دەسدرێژی کردنە سەر گەلانی ناوچەکە، و هەرگیزیش کۆڵنادەین و تەسلیم نابین.
لە بەیاننامەی کۆتایی ڕێپێوانی بەملوێنان یەمەنیدا بە ئاماژە بە ڕووداوەکانی سوریا هاتووە: ئێمە دەسدرێژیی ئیسراییل بۆ سەر سوریا و خەڵکی ئەم وڵاتە شەرمەزار دەکەین.