ته‌مووز 21, 2025 15:42 Asia/Tehran
  • بزووتنەوەی ئەنساڕۆڵڵای یەمەن : وەڵامی هەر دەسدرێژکارییەکی سەربازیی زایۆنی ئەدەینەوە

بزووتنەوەی ئەنساڕوڵڵای یەمەن جەختی کرد لەسەر وەڵام دانەوە بە هەر دەسدرێژکارییەکی سەربازی زایونی بۆ سەر خاکی یەمەن و درێژەی زەبر وەشاندنی ئەرتەشی یەمەن لە ڕژێمی زایونی تا کاتی کۆتایی دەسدرێژکاری تەلابیب دژی کەرتی غەزە .

موحەمەد ئەلبەخیتی  ئەندامی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی  ئەنساڕوڵڵای یەمەن لە وتووێژێکدا  وتی : هەر جۆرە توند بوونەوەی   شەڕی زایۆنی  دژی ئێمە ڕووبەڕووی  توند بوونەوەی  زەبری سەربازی  قورسی ئێمە دەبێتەوە  ناوبراو سەبارەت بە پەلاماری دەسدرێژکارانەی ئاسمانی  ئەمڕۆ دووشەمەی ڕژێمی زایونی  بۆ سەر بەندەری حودەیدەی یەمەن جەختی کرد : هێرشە ئاسمانییەکانی  ڕژێمی زایونی کاریگەری لەسەر ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانمان نابێت و دەبێتە هاندەرێک بۆ بەردەوامبوونمان لە پشتیوانیکردن لە کەرتی غەززە. ئەلبەخیتی وتی: هێرشە سەربازییەکانمان (بۆ سەر ڕژێمی زایۆنیستی) بەردەوام دەبێت تا دەسدرێژکاری ڕژیم بۆ سەر کەرتی غەززە ڕاوەستێت.  ئێمە هەر کەسێک کە  پێشێلی ئەو گەمارۆیەی سوپای یەمەن بۆ سەر بەندەره کانی ی ناوچە داگیرکراوەکان  بکات  دەکەینە ئامانج

سەرپەیڤ