ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن: مەترسیی ئیسراییل لە سەر هەمووانە
ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن پێیداگرت: ڕژێمی ئیسراییل دوژمنی هەموومانە و مەترسییەکەی لە سەر هەمووانە.
سەید عەبدولمەلیک بەدرەدین حوسی وتی: ئەنجامی بێدەنگەکردن و بێدەربەستی بەرامبەر بە مەسەلەی فەلەستین گەلێک پڕمەترسییە بەتایبەت ئەوەی کە موسڵمانان ئۆمەتێکی بچووک نین.
ناوبراو وتیشی: لە ئۆمەتی دوو ملیاری موسڵمانان و سەدان ملوێنی عەرەب، هەژمارێکی کەم نەبێ کە هەڵوێستی خۆیان راشکاوانە و ئاشکرا ڕادەگەیەنن، ئەوی دیکە فەلەستینیان بەرداوە.
حوسی وتیشی: بێتوو عەرەبەکان لەم مەزڵوومییەتە ئاشکرا و درێژخایەنەی کە دەسکەوتی بێدەربەستیی خۆیانە پشتی گەلی فەلەستین نەگرن، ئەی کامە مەزڵوومییەت دەتوانێ یەکدەنگ و یەکپارچەیان بکات. ناوبراو ڕاشیگەیاند: بێدەنگەکردن و تەماشاچی بوونی عەرەبەکان بەرامبەر بە کارەساتەکەی کەرتی غەززە پیشاندەری مردنی بەکۆمەڵی ویژدانەکان و لەبیرکرانی بەها و پرەنسیپە ئەخلاقییەکانە.