یەمەن : ئۆپەراسیۆنەکانی پشتگریی لە غەززە و گەمارۆی ڕژێمی زایونی پەرەپێ دەدەین
هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە بەیاننامەیەکی تونددا هەڕەشەی لە ڕژێمی زایۆنی کرد کە ئۆپەراسیۆنە پاڵپشتییەکان لە غەززە چڕتر دەبنەوە و گەمارۆدانی ڕژێمی زایۆنیستی توندتر دەکرێ.
سەرتیپ یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی بە سەرەنج بە ڕووداوەکانی کەرتی غەززە و درێژەی جینۆسایدی ڕێکخراو و شەهیدکردنی هەزاران کەس لە خەڵکی بەشەرەفی فەلەستین و لە سایەی بێدەنگی شەرمهێنەری عەرەبی ، ئیسلامی و جیهانیدا، یەمەن خۆی لەهەمبەر لێپرسراویی ئایینی و ئەخلاقی و ئینسانیدا دەبینێ و بەم پێیە هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە پشتبەستن بە خودای گەورە و بە متمانەی تەواو بڕیاریان داوە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بۆ پشتیوانی لە غەزە توندتر بکەنەوە و قۆناغی چوارەمی گەمارۆی دەریایی دوژمن دەستپێبکەن. بەگوێرەی ئەو بەیاننامەیە، “ئەم قۆناغە بریتیە لە؛ بەئامانجگرتنی هەموو کەشتیەکانی سەر بە هەر کۆمپانیایەک کە هاوکاری بەندەرەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەکات، لە هەر شوێنێک کە دەستی هێزە چەکدارەکانی یەمەن پێی بگات .