یەمەن وشداری دا بە وڵاتانی عەرەبی پاڵپشتی ڕژێمی زایۆنی
تهمووز 30, 2025 18:45 Asia/Tehran
ئەندامی باڵای مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وشداری داوە بە هەموو ئەو کۆمپانیا گەمیوانییانەی هاوکاری دەکەن لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی.
حەزام ئەلئەسەد رایگەیاند: قۆناغی چوارەمی هەڵمەتی دەریایی یەمەن بۆ پاڵپشتیکردنی خەڵکی غەززە دژ بە هەموو کۆمپانیاکانی گەمیوانی کە هاوکاریی بەندەرەکانی ڕژێمی زایۆنی دەکەن چ ئەو گەمییانە هی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بن یان نەبن.
ئەلئەسەد وتیشی: هێزە چەکدارەکانی یەمەن بڕوایان وایە هەڵمەتی سەربازیی خۆیان دژ بە دوژمنی زایۆنی و لایەنگرانی کە لە کوشتار و گەمارۆی خەڵکی غەززەدا دەستیان هەیە پەرە پێبدەن و ڕاشکاوانە راشیگەیاند: دەستێدابوونی ژمارێک رژێمی عەرەبی و ئیسلامی لە گەمارۆی غەززە و پەرەپێدرانی پێوەندیی بازرگانیان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی پەڵەیەکی جێی شەرمەزاری دێتە ئەژمار.