خۆکوشتن لە سوپای ڕژێمی زایۆنیدا بەردەوامە
میدیایەکی ڕژێمیز ایۆنی هەواڵی خۆکوشتنی سەربازێکی دیکەی سوپای بڵاو کردەوە پاش 300 ڕۆژ بەشداری لە جەنگی غەززە و گواستنەوەی تەرمی سەربازە کوژراوەکانی سوپای داگیرکەر.
ڕادیۆی سوپای ئیسراییل بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە سەربازێکیتری ڕژێم کە زیاتر لە ٣٠٠ ڕۆژ لە هێزی یەدەگدا بووە خۆی کوشتووە ، پێیشیداگرت کە ناوی ئەم سەربازە "ڕۆعی فیسەرشتاین" بووە و سەربازی یەدەگی لیوای ٤٠١ی زرێپۆش هاتۆتە ئەژمار، کە بە هۆی ئەوەی ئەو ماوەیە کاری گواستنەوەی کوژراو و بریندارەکانی مەیدانی جەنگی لە ئەستۆدابووە تووشی گرێ و نەخۆشیی دەروونی قورس بووە. ڕۆژنامەی زایۆنیی یەدیعووت ئاحارانۆتیش نووسیویەتی تەنیا لەم مانگەدا حەوت سەربازی سوپای ڕژێمی ئیسرائیل خۆیان کوشتووە. دوو ڕۆژ لەمەوبەریش کەناڵی تەلەڤزیۆنیی زایۆنیی "کان" لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ١٦ سەربازی ئیسراییلی خۆیان کوشتووە. شایانی باسە تا ئێستا نزیکەی سێ هەزار و ٧٧٠ سەربازی سوپای داگیرکەری زایۆنی تووشی نەخۆشی فشاری دەروونی پاش کارەسات بوونە و زیاتر لە نیوەی ئەم نەخۆشخانە کە ژمارەیان ١٩ هەزار کەسە، لە ژێر چاودێریی تەندرووستیی دەروونیدان و کاری تراپییان بۆ دەکرێ.