حیزبوڵڵا : ئەولەویەتی لوبنان،کۆتایی هێنان بە داگیرکاریی و ڕاگرتنی دەسدرێژکاریی ڕژێمی زایۆنییە
نوێنەری فڕاکسیونی "وەفاداری بە خۆڕاگری" لە پەرلەمانی لوبنان وتی یەکەم هەنگاو و ئولەوییەت کۆتایی هێنان بە داگیرکاری ڕژێمی زایونی و ڕاگیرانی دەسدرێژکاریەکانیەتی .
عەلی فەیاز و شاندێک لە حیزبوڵڵا لە گەڵ میشل عەون سەرۆک کوماری پێشووی ئەو وڵاتە دیداریان کرد . فەیاز دوای ئەو دیدارە وتی ئامادەین تا لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی 1701ی ئەنجومەنی ئاسایش و ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە نێوان لوبنان و ڕژێمی زایونی بە دۆخەکە ڕابگەین
نوێنەری حیزبوڵڵا وتیشی : یەکەم هەنگاو دەبێ بەڵێنی ڕژێمی زایونی بە پاشە کشێ لە خاکی لوبنان، ڕاگرتنی دەسدرێژکارییەکان و ئازادی دیلەکان بێت .
فەیاز داخوازی لوبنان بۆ ئەنجام دانی هەوڵی یەکلایەنە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربڕی لە حاڵێکدا کە لایەنی بەرانبەر گرینگی بە ڕێککەوتن نادات، شەرمەزار کرد و وتی : . گەرەنتییەک یان نیشانەیەک لە پاشە کشێ یان بەڵێنی بۆ ڕاگرتنی دەسدرێژکارییەکانی ڕژێمی زایونی بوونی نییە .