یەمەن کۆمپانییە گەمیوانییە سەرپێچیکەرەکانی بایکۆت کرد
ئاب 07, 2025 21:01 Asia/Tehran
ناوەندی هەواهەنگیی ئۆپەراسیۆنە مرۆییەکانی یەمەن بایکۆتگەلێکی داسەپاند بە سەر ئەو کۆمپانیاگەلەی کە وشدارەکانی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەبارەت بە هاوکاری نەکردن لەگەڵ ڕژێمی زایۆنییان بەهەند نەگرتبوو و بنپێیان کردبوو.
ئەم ٦٤ کۆمپانیایە لەبەر بنپێکردنی سنوورەکانی ئەو گەمارۆ دەریاییەی لە لایەن هێزە چەکدارەکانی یەمەنەوە دانرابوو بۆ تێپەڕاندنی گەمییەکانی هاوپێوەند بە ڕژێمی زایۆنی و ئەو گەمییانەی بەرەو بەندەرەکانی فەلەستینی داگیرکراو دەڕۆن، بایکۆت کراون و تێپەڕینی گەمییەکانیان لە هەر دوو دەریای سوور و عەرەب و گەرووی بابولمەندەب و هەروەها کەنداوی عەدەنیش قەدەغە کراوە. سەنعا ڕایگەیاندووە کە ئەم کۆمپانیاگەلە بایەخیان نەداوە بە وشدارەکانی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەبارەت بە هاوکاری نەکردن لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی و یاسا و ڕێساکانیان بنپێ کردووە.