ئاب 10, 2025 17:03 Asia/Tehran
  • ڕژێمی زایۆنی ٤٣٠ هەزار هێزی پاشەکەوتی بانگ کرد بۆ داگیرکردنی غەززە

ڕژێمی زایۆنی لە ئاراستەی جێبەجێکردنی پەلاماری بەربڵاو و درێژخایەنی بە مەبەستی داگیرکردنی شاری غەززە، بڕیاری داوە تا کۆتایی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥ زیاتر لە ٤٣٠ هەزار هێزی پاشەکەوتی سوپا بانگ کات بۆ مەیدانی جەنگ.

سوپای ڕژێمی زایۆنی هەروەها خەریکی پلانداڕشتنە بۆ بردنەدەری زیاتر لە ٨٠٠ هەزار دانیشتووی شاری غەززە و گواستنەوەیان بۆ ناوچەیەک بە ناوی مەواسی لە ماوەی شەش هەفتەی داهاتوودا، بۆ ئەوەی پێش دەسپێبوونی دەسدرێژیی زەوینی بۆ داگیرکردنی غەززە، ئەم گواستنەوەیە کۆتایی هاتبێ و کەس لە غەززەدا نەمابێتەوە.پلانەکەی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنی کە لە ڕێگای کابینەی ئەم ڕژێمەوە پەسەندی کرد، کاردانەوەی نگەتیڤی زۆری لە کۆمەڵگای جیهانی بە دواوە بووە.

سەرپەیڤ