پەرلەمانتارێکی لوبنان: بڕیاری حکومەت لە دژی چەکی خۆڕاگری، دیارییەک بۆ زایۆنیستەکان
پەرلەمانتارێکی هەڵکەوتەی لوبنان بە ئاماژەدان بە دوژمنایەتی هەمیشەیی ڕژێمی زایۆنی بەرامبەر بە لوبنان جەختی لەوە کردەوە کە بڕیاری حکومەت بۆ داماڵینی چەک لە خۆڕاگری هەنگاوێکی بەپەلە و دیارییەکە بۆ دوژمن.
لە درێژەی کاردانەوەی کەسایەتی و نوێنەرانی لوبنان بەرامبەر بە بڕیاری نابەرپرسانە و نانەتەوەیی حکوومەتی ئەو وڵاتە بۆ داماڵینی چەک لەخۆڕاگری، "ئەیووب حەمید"، پەرلەمانتاری لوبنانی سەر بە بزووتنەوەی ئەمەل، ڕایگەیاند: ئەم قۆناغە لە مێژووی لوبنان بەشێکە لە پلانەکانی زایۆنیستی وسەرمایەنانەوەی جیهانی.
ئەیوب حەمید وتی: تەماح و پاوانخوازی دوژمنی زایۆنی تەنیا بەرتەسک نابێتەوە بە کوشتن و وێرانکاری، بەڵکو لە چوارچێوەی هەوڵدان بۆ داگیرکردنی زەوییە نوێیەکانە کە تێیدا شاروچکەی زایۆنی نیشین ساز بکرێت. ئەو پەرلەمانتارەی لوبنان لە درێژەدا ئاماژەی بە بڕیاری نا نەتەوەیی حکومەتی لوبنان بۆ داماڵینی چەک لە حیزبوڵڵا کرد و وتی: ئەم بڕیارە بە واتای دیارییەکی بە بەلاشە بۆ دوژمنی زایۆنی و لە دۆخێکدا گیراوە کە زایۆنیستەکان بێ بەزاییانە درێژە بە ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکانیان دەدەن و دەستدرێژییەکانیان لە هەموو ئاستەکاندا توندتر کردووەتەوە.
حکومەتی لوبنان بە سەرۆکایەتی نواف سەلام، سەرۆکوەزیرانی لوبنان، هەفتەی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەکدا، فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی دا، پلانێکی جێبەجێکردن دابڕێژێت بۆ گرتنە دەستی چەک لە دەستی حکومەت و سنووردارکردنی چەکی گروپە چەکدارەکان، بەتایبەتی حزبوڵڵا، تا کۆتایی ئەمساڵ.
لە هەمان کاتدا ئەنجامی ڕاپرسییەک دەریخست کە زۆربەی لوبنانییەکان دژی چەکداماڵینی هەسەدەن و پێیان وایە کە سوپای لوبنان بە تەنیا ناتوانێت لە بەرامبەر دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنیدا بوەستێت. ئەنجامی ڕاپرسییەک دەریخست کە زۆرینەی لوبنانییەکان (58%) دژی چەکداماڵینی حیزبوڵڵان بەبێ ئەوەی ستراتیژیەکی بەرگریی دیاریکراو لە لوبناندا هەبێت. ئەمە هەڵوێستی نیوەی سوننە و نزیکەی یەک لەسەر سێی مەسیحییەکان و زۆربەی دروزیەکانی لوبنانە سەبارەت بە چەکداماڵینی خۆڕاگری ئەو وڵاتە.