نەعیم قاسم : تاکاتێ دەستدرێژی بەردەوام بێت، خۆڕاگری هەرگیز چەکی خۆی ڕادەست ناکات
ئاب 15, 2025 19:07 Asia/Tehran
ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا ی لوبنان جەختی کرد کە ئەم حیزبە لەگەڵ خۆڕاگری و فەلەستین دژی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستییە.
"نەعیم قاسم" ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان، ئەمڕۆ لە وتارێکدا لە ڕێ و ڕەسمی ئەربەعین لە بەعەلبەک وتی: خۆڕاگری هەمیشە بەرگری لە وڵات دەکات تا ڕاستییەکان بسەلمێندرێت. نەعیم قاسم بە ڕاگەیاندنی پشتیوانی نوێ لە خۆڕاگری گەلی فەلەستین لە غەززە وتی: فەلەستین بە هەموو فیداکارییەکانی سەردەکەوێ چونکە ئەوان خاوەنی خاکی خۆیان و ئیرادەی خۆیانن. نەعیم قاسم وتی: ئێمە چەندین جار گوتوومانە دەستدرێژی زایۆنیستەکان ڕابگرن و ڕژێمی زایۆنی لە لوبنان دەربکەن. ئێمە هەموو ئیمکاناتتان بۆفەراهەم دەکەین بەڵام تا دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر خاکی لوبنان بەردەوام بێت، خۆڕاگری هەرگیز چەکی خۆی ڕادەست ناکات.