ئاب 19, 2025 18:38 Asia/Tehran
  • هەوڵی وەزارەتی دارایی ڕژێمی زایۆنی بۆ زیاترکردنی بودجەی وەزارەتی شەڕ

وەزارەتی دارایی ڕژێمی زایۆنی پێشنیاری داوە بودجەی وەزارەتی شەڕی ئەم ڕژێمە زیاتر بکرێ و بە پێچەوانەوە بودجەی وەزارەتخانەکانی دیکە کەم بکرێتەوە.

وەزارەتی دارایی ڕژێمی زایۆنی پێشنیاری داوە کە بڕی ٣٠ ملیار شێکێل زێدە بکرێ بە بودجەی وەزارەتی شەڕ و بودجەی وەزارەتخانەکانی دیکە تا ٣.٣٥% دابەزێت. ئەم پێشنیارە هاوکات لەگەڵ ئامادەیی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنی داگیرکردنی شاری غەززە هاتۆتە ئاراوە. هێزەکانی سوپای داگیرکەر بە پاڵپشتیی تانک لە زەوینەوە و فڕۆکەی جەنگی لە ئاسمانەوە، پێشڕەویی خۆیان دەست پێکردووە بەرەو جادەی چوونە ناوەوەی شاری غەززە لە گەڕەکی ئەسەبرە کە لە باشووری ئەم شارەدا هەڵکەوتووە.

سەرپەیڤ