سوپای یەمەن: کەشتییەکی نەوتهەڵگری ڕژێمی زایۆنیمان لە باکووری دەریای سوور کردە ئامانج
ئهیلوول 01, 2025 18:19 Asia/Tehran
هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە ئامانجگرتنی کەشتییەکی نەوتهەڵگری زایۆنیان ڕاگەیاند
سەرتیپ یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە یەکەی مووشەکیی ئەو وڵاتە کەشتییەکی نەوتهەڵگری زایونی لە دەریای سوور کردە ئامانج. هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئەم ئۆپەراسیۆنەیان بە مووشەکێکی بالیستیک بۆ پشتیوانی لە غەززە ئەنجامدا. یەحیا سەریع وتیشی ئەم کارە بە مووشەکێکی بالیستیک ئەنجامدراوە و بە یارمەتی خودا لەو ئۆپەراسیۆنەدا توانیمان رێک کەشتییەکەی رژیمی زایۆنی بپێکین. هەروەها ڕێکخراوی هەڵمەتی بازرگانیی دەریایی ئینگلیز ڕایگەیاند کە ڕاپۆڕتگەلێک سەبارەت بە ڕووداوێک لە باشووری ڕۆژئاوای شاری بەندەری یەنبەعی عەرەبستان هەڵکەوتوو لە دەریای سوورەوە بڵاو بووەتەوە .