ئه‌یلوول 02, 2025 19:15 Asia/Tehran
  • هێرشی درۆنیی یەمەن بۆ سەر فەلەستینی داگیرکراو

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی: باڵاخانەی ئەرکانی هاوبەشی سوپای دوژمنمان لە یافای داگیرکراو (تلاڤیڤ) بە درۆنی سەمادی ٤ پێکاوە.

یەحیا سەریع وتیشی: هێزگەی کارەبای خەزیرە، فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە یافا و بەندەری ئەشدوود لە فەلەستینی داگیرکراومان بە سێ درۆن کردۆتە ئامانج. هەڵمەتی درۆنیمان بە سەرکەوتوویی و بە یارمەتیی خواوەند ئامانجەکانی خۆی هێنایەدی. سەریع وتیشی: گەمیی (MSC ABY)ـیش لە باکووری دەریای سوور لەبەر بنپێکردنی یاسای قەدەغەی چوونە نێو بەندەرەکانی فەلەستینی داگیرکراو و پێوەندی گرتنی بە ڕژێمی زایۆنییەوە پێکا. ئێمە بە دوو درۆن و مووشەکێکی باڵدار هێرشمان کردە سەر ئەم گەمییە کە هەموویان گەمییەکەیان راستەوخۆ پێکا.

سەرپەیڤ