ئه‌یلوول 21, 2025 11:12 Asia/Tehran
  • وەڵامی ئەنساڕوڵڵای یەمەن بە لێدوانی پڕکێشانەی وەزیری زایۆنیی

محەمەد فەڕەح ئەندامی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی ئەنساڕوڵڵای یەمەن لە کاردانەوە بەرامبەربە لێدوانی وەزیری جەنگی ڕژێمی زایۆنیی کە سەنعا داگیردەکەین و ئاڵای ئیسڕائیل لەیەمەن هەڵدەکەین، گوتی: باسی داگیرکردنی سەنعا مەکە چونکوو تۆ  ناتوانی کەشتییەکانی خۆتان بگەڕێنییەوە.

گوتیشی: باش وایە بەر لە هەڵکردنی ئاڵا لە سەنعا ، خەمێک لە بەندەری ئیلات بخۆی تا بەشکم وەکارکەوێتەوە!

ناوبراو ڕایگەیاند: وەختی نەهاتووە بیرێک لەوە بکەیتەوە کە چبکەی تا ناچارنەبی لەترسی یەمەنییەکان ، ئاڵای وڵاتانی دیکە بۆ کەشتییەکانت بەکاربێنی.

ئەو وەڵامە دەمکوتکەرەی ئەنساڕوڵڵای یەمەن لەکاتێکدا هاتە ئاراوە کە بەرلەوە کاتسی وەزیری جەنگی ڕژێمی زایۆنیی هەڕەشەی کردبوو ئاڵای "نەمان بۆ ئیسڕائیل" کە لە یەمەن هەڵکراوە دادەگرین و ئاڵای ئیسڕائیل لەسەنعا دەشەکێنینەوە.

سەرپەیڤ