ئه‌یلوول 27, 2025 17:22 Asia/Tehran
  • دابەزینی کەم وێنەی فرۆشی کۆمپانیاکانی لاگری ڕژێمی زایۆنی

کۆمپانیاکانی لاگری ڕژێمی زایۆنیستی بۆ وێنە ئێستارباکس و مەک دوناڵد کە ڕووبەڕووی بایکۆتی لاگرانی فەلەستینی بوونەتەوە تووشی دابەزینی بێ وێنەی فرۆش و خەسار بوونەتەوە و بڕێک لە نوێنەرایەتیەکانی خۆیانیان داخستووە .

 کۆمپانیای زایۆنی  ئیستارباکس ڕایگەیاند  نزیکەی هەزار هەلی   کارو پیشەی دیکەی خۆی  لە نوێنەرایەتیەکانی ئەمریکا و ئینگلیز   کەم دەکاتەوە و ژمارێک لە نوێنەرایەتیەکانی کە زیانبەخشن ،  دادەخات .  بە پێی  ڕاپوڕتەکانی  ئیستارباکس ئەو کومپانیایە  چەن وەرزی بەدوای یەک ڕووبەڕووی  دابەزینی  بەرچاوی فرۆش بە تایبەت   لە وڵاتانی موسوڵمان و  داکشانی  نزیکەی  یازدە ملیار دۆلاریی  بەهای بازاڕی خۆی بووەتەوە کە هۆکارەکەی دابەزینی بایخی پشکی  ئەو کومپانیاگەلە بووە . کومپانیای  ئەمریکایی  مەک دوناڵد یش کە   نوێنەرایەتیەکەی  لە سەرزەوییە  داگیرکراوەکان خوراکی بە بەلاش   دەداتە   چەکدارانی  ڕژێمی ز ایونی   دانی بەوە داناوە  کە شەڕی   ڕژێمی  زایونیستی   و غەزە و  بایکوتی  ئەو کومپانیایە  لە لایەن  مووسلمانان و لاگرانی  فەلەستین  کاریگەری  نەرێنی  بووە  لە سەر  فرۆشی  ئەو کوماپنیاگەلە بە تایبەت  لە بازاڕەکانی    ڕۆژهەڵاتی ناڤین  و هەروەها  لە وڵاتانێک کە زۆربەی  حەشیمەتەکەی  موسوڵمانن  وەکوو   مالزیا  ئەندونزیا   و هەروەها    لە هێندێک  لە ناوچەکانی  وڵاتانی ڕوژئاوایی .

سەرپەیڤ