نەعیم قاسم: لوبنان بەرامبەر بە هەڕەشەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی خۆڕاگری دەکات
شێخ نەعیم قاسم بە پێداگری لەسەر خۆڕاگریی لوبنان بەرامبەر بە کێشە و هەڕەشەکانی ئەمریکا و ئیسراییل، هەروەها داکۆکی زۆرینەی گەلی خۆڕاگری لوبنان لە پێناو ئازادی و سەربەخۆییدا وتی: هەر کەس ئەم هەڵوێستەی خەڵکی ئازا و سەبووری ئێمە ببینێت، ئیمان بەوە دێنێت کە ئەم گەلە بەرامبەر بە دوژمنی زایۆنی سەرکەوتوو دەبێت.
شێخ نەعیم قاسم سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان لە دیداری عەلی لاریجانی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێراندا وتی: حیزبوڵڵا ئامادەی هاوکاری لەگەڵ هەموو ئەو کەسانەیە کە بەرامبەر بە دوژمنی زایۆنی وەک مەترسییەک لەسەر هەمووان، ڕاوەستاون. ناوبراو وتیشی: ئێمە بڕوامان بەوەیە کە ڕژێمی دەستدرێژکاری زایۆنی بەرامبەر بەم خۆڕاگرییە کۆتاییەکی سەرشۆڕانەی دەبێت.عەلی لاریجانی بەڕێوەبەری باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێرانیش لەم دیدارەدا پێداگری کرد کە ئێران بە پێی ڕێنوینییەکانی ئایەتوڵڵاهولعوزما سەیدعەلی خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی پشتی لوبنان و خۆڕاگری ئەم وڵاتەی گرتووە و پاڵپشتی دەکات و لە هەموو ئاستێکدا ئامادەیە بۆ داکۆکی لەم وڵاتە و خۆڕاگرییەکەی.