ناڕەزایەتی دەربڕینی بەربڵاوی بنەماڵەکانی سەربازانی زایۆنی دژ بە نەتانیاهۆ
تلاڤیڤ دیسان بووە گۆڕەپانی خۆپیشاندانی بنەماڵەکانی هێزە سەربازییەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی؛ ناڕازییەکان سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمەیان تۆمەتبار کرد بەوەی کە بە هۆی گوشاری وەزیرانی ڕاستی تووندڕەو، پێش بە جێبەجێکردنی گەڵاڵەی ئاگربەس بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە دەگرێت.
سەدان کەس لە بنەماڵەکانی هێزی سەربازی سوپای ڕژێمی زایۆنی ئەمڕۆ لە تلاڤیڤ دەستیان دایە خۆپیشاندان و بە داخستنی یەکێک لە جووتسایدەکان دروشمی تووندیان وتەوە دژ بە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی و خوازیاری دامەزراندنی ئاگربڕی خێرا لە غەززە و جێبەجێکرانی مامەڵەی دیل بە دیل بوون بۆ ئاڵوگۆڕکرانی دیلە فەلەستینییەکان لەگەڵ دەستبەسەرکراوانی زایۆنی.خۆپیشاندەران لە بەیاننامەیەکدا ڕوو لە نەتانیاهۆ ڕایانگەیاند: منداڵانی ئێمە نابێ ببنە قوربانی بەرژەوەندی سیاسیی ئەندامانی توندڕەوی کابینەی تۆ.ئەم ناڕەزایەتییانە لە کاتێکدایە کە گوشاری ناوخۆیی دژ بە نەتانیاهۆ لە لایەن بنەماڵەی هێزە سەربازییەکان و لایەنە سیاسییەکانی ئۆپۆزسیۆن گەلێک زیاتر بووە. نەیاران سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بەوە تۆمەتبار دەکەن کە بۆ پاراستنی پێگەی سیاسیی خۆی و هەروەها بە دەستهێنانی ڕەزامەندیی هاوبەشە توندڕەوەکانی لە کابینە، بە ئەنقەست هەوڵ دەدات بۆ درێژخایەنترکردنی شەڕی غەزە.