نوێنەری حیزبوڵڵا: ئەمڕۆ لەهەر کاتێکی دیکە بەهێزترین
نوێنەری حیزبوڵڵا وتی: تا ئەوکاتەی رژێمی زایۆنی نەکشێتەوە، هیچ باسێک لەبارەی چەکداماڵینی خۆڕاگریی نایەتە ئاراوە.
"حوسێن حاج حەسەن" نوێنەر لە پەرلەمانی لوبنان و ئەندامی فراکسیۆنی وەفاداریی بەخۆڕاگریی و سەر بە حیزبوڵڵا وتی: ئەمڕۆکە، حیزبوڵڵا هێزێکی ڕاستەقینە لە لوبنان بەئەژمار دێ. ئێمە ئەگەرچی زەبرێکی قورسمان وێکەوت، بەڵام ئێستا بەهێزترین لەهەر کاتێکی دیکە. ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی وەفاداریی بە خۆڕاگریی لە پەرلەمانی لوبنان وێڕای ئاماژە بە هەوڵە ناوخۆیی و نێونەتەوەییەکان لەپێناو هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی لوبنان بەمەبەستی بەشداربوونی لوبنانیەکانی دانیشتووی دەرەوە لە هەڵبژاردنەکان و ئیمکانی تەرخان کرانی ١٢٨کورسیی پەرلەمان بە ئەوان، وتی: ئەو پرۆسە، بە سەرەنجام ناگا، چونکە سەروەریی لوبنان لاواز دەکاو ڕێگە دەدا کەسانی بیانی دەسوەردانی بڕیاردانە نیشتمانییەکان بکەن.