خۆپیشاندانی بەربڵاو لە بەردەم ماڵیی ناتانیاهۆ و ٢٦ کاربەدەستی زایۆنی
لە دوهەمین ساڵیادی ئۆپراسیۆنی باهۆزی ئەقسا" سەرانسەری سەرزەویە داگیرکراوەکان شایەتی شەپۆلی بەربڵاو لە خۆپیشاندان لە بەردەم شوێنی نیشتە جێبوونی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی و وەزیرانی کابینەی ناوبراو بە مەبەستی خستنە ژێر گوشاریان بۆ دەس ڕاگەیشتن بە ڕێککەوتن بۆئازادکرانی دەسگیرکراوانی زایۆنی بوو.
ڕاپۆرەکانی ئەمڕۆی سەرچاوە هەواڵیە زایۆنیەکان باس لە ناڕەزایەتی وخۆپیشاندانی بەربڵاوی زایۆنیەکان لە دژی کاربەدەستانی ئەم ڕژێمە زارۆک کۆژە لە دوهەمین ساڵیادی ئۆپراسیۆنی " باهۆزی ئەقسا" لە سەرناسەری سەرزەویە داگیرکراوەکانە.
بە پیی ڕاپۆرتی میدیا زایۆنیەکان ، نوێنەرانی بنەماڵەی گیراوانی زایۆنی لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە کارشکینی ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی لە وتووێژەکانی ئاگربڕی شەڕی غەززە وکەمتەرخەمی بە گیانی منداڵانیان لە بەردەم شوێنی نیشتەجیبوونیان لە قودسی داگیرکراو خێوەتی ناڕەزایەتی دەربڕینیان هەڵدا.
هاوکات، شەپۆلێکی تازە لە خۆپیشاندانی دژە ناتانیاهۆیی وکابینەی شەڕخوازیی، لەبەیانی ئەمڕۆ لە بەردەم ماڵی وەزیرانی کابینەی ناتانیاهۆ وئەندامانی پەرلەمان وەڕێ کەوت.