پەلاماری توندی شارۆچکەنشینان بۆ سەر جوتیارانی فەلەستینی لە لێواری ڕۆژئاوا لە وەرزی لیکردنه وه ی زەیتوون
هاوکات لە گەڵ دەسپێکی رنینه وه ی زەیتون لە باخەکانی زەیتون لە لێواری ڕۆژئاوا پەلاماری شارۆچکە نشینانی زایونی و سەربازانی داگیرکەر بۆ سەر جوتیاران و باغدارانی فەلەستینی توندتر دەبێتەوە .
ئەمڕۆ شارەکان و شارۆچکە نشینەکانی لێواری ڕوژئاوا شایەتی شەپۆلێکی نوێی لە پەلاماری شاروچکە نشینان و سەربازانی زایونی بۆ سەر جوتیارانی فەلەستینی بوون لە وەرزی چنینه وه ی زەیتون و ئەو پەلامارانە بوە هۆی بریندار بوونی جوتیارانی فەلەستینی و خەساری دارایی لە پارێزگاکانی نابلوس ئەلخەلیل و سێلفیت . هێزەکانی داگیرکەری زایونی بەریان گرت بە چوونی باغدارانی گوندی دەیر عەمار بۆ ناو باغەکانیان بۆ لیکردنه وه ی زەیتون . لە نابلوس شارۆچکە نشینان پەلاماریان کردە سەر ژومارێک لە جوتیاران لە حاڵێکدا کە لە ناو زەوییەکانیاندا لە شارەکانی حەوارە و بورین لە باشووری شار کاریان دەکرد و جوتیارێکی فەلەستینیان بریندار کرد .