تشرینی یه‌که‌م 11, 2025 20:24 Asia/Tehran
  • پەلاماری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ترۆمبیلێک لە باشووری لوبنان

سەرچاوە هەواڵییەکان باسیان کرد لە پەلاماری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر ترۆمبیلێکی دیکە لە باشووری ئەو وڵاتە .

 سوپای ڕژێمی داگیرکەر دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تڕوموبیلێکی لە جادەی دوو ناوچەی قەڵاویە و خەربەسەلم  هەڵکەوتوو لە باشووری لوبنانی کردە ئامانج . ئەوە  سێهەمین پەلامار و بنپێکردنی  ئاشکرای ئاگربڕ لە لایەن  ڕژێمی زایونییە دژی  لوبنان لە کەمتر لە 24 کاتژمێری ڕابڕدوودا . ڕژێمی زایونی لە کاتی دامەزراندنی ئاگربڕ لە لوبنان  دەیان جار  پەلاماری کردووەتە سەر لوبنان  تا جێگایەک کە ژوزێف عەون سەرۆک کوماری لوبنان  پەلاماری ڕژێمی زایونی بۆ سەر لوبنانی بە چەلێنجێک لە نێوان ئەو دوو وڵاتە و کۆمەڵگای   نێونەتەوەیی  وەسف کرد .

سەرپەیڤ