وردەکاری ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە و ئازادکرانی دوو گرووپی گیراوانی زایۆنی و بەسەدان دیلی فەلەستینی
بەرپرسێکی باڵای بزووتنەوەی حەماس، وردەکارییەکانی ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی گیراوەکانی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی شی کردەوە، وتی: ڕێککەوتنەکە بە ڕاشکاوی جەخت لەسەر ڕاگرتنی کۆتایی یەکجاری شەڕ لە کەرتی غەززە دەکاتەوە و ئەمەش خاڵی سەرەکی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتننامەکەیە.
ئەو بەرپرسەی بزووتنەوەی حەماس ئەوەشی خستەڕوو کە نێوبژیوانەکان گەرەنتییگەلی ڕوونیان پێشکەش کردووە لەمەڕ ئەوەی کە ڕژێمی داگیرکەر ڕێکەوتنەکە پێشێل نەکات. لایەنی ئەمریکی چاودێرێکی سەرەکی پڕۆسەی لێکتێگەیشتنەکان دەبێت. بەپێی ئەو ڕێککەوتنە ٢٥٠ بەندکراوی فەلەستینی کە سزای زیندانی هەتاهەتایییان بەسەردا سەپێنراوە و هەزار و ٣٠٠ بەندکراوی فەلەستینی خەڵکی غەززە ئازاد دەکرێن. سەبارەت بە ڕادەستکردنی چەک، وتی: هیچ فەلەستینییەک دانانی چەک قبوڵ ناکات. نەتەوەی ئێمە پێویستی بە چەک و بەرخۆدان هەیە.
لە هەمان کاتدا خاچی سوور دەستپێکی پڕۆسەی ئازادکردنی گیراوانی زایۆنی لە غەززەی ڕاگەیاند و هەروەها میدیا عیبریەکان ڕایانگەیاند گرووپێکی حەوت کەسیی گیراوانی زایۆنی ڕادەستی سوپای زایونیستی کرا. هەروەها دووەم تاقم لەگیراوانی زایۆنیی کە ١٣ کەس لەوان لە باشووری لوبنان دەسبەسەرکرابوون، ڕادەستی خاچی سوور کران . لە هەمان کاتدا گوردانەکانی قەسام پاش ئازاد کردنی گیراوانی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە هەتا داگیرکەران پابەندی ڕێککەوتنەکە بن، ئێمەش پابەند دەبین بە ڕێککەوتنەکە و خشتەی کاتیی پەیوەندیدار. قەسام جەختی لەوەش کردەوە کە ئەو ڕێککەوتنەی کە کراوە دەسکەوتی کۆڵنەدانی گەلەکەمان و بەرخۆدان و ڕاوەستاویی خەباتکارانی خۆڕاگرییە.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزێش ڕایگەیاند؛ زیاتر لە هەزار و ٩٠٠ فەلەستینی لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست ئازاد دەکرێن. لەم چوارچێوەیەشدا سەدان فەلەستینی کە لە زیندانەکانی ڕژێمی زایونی دا سزاکانیان تێدەپەڕێنن، ئەمڕۆ ئازاد دەکرێن. بە ئازادکردنی ئەم گرووپە لە زیندانیانی فەلەستینیی، بەرخۆدان بە سەرۆکایەتی گوردانەکانی قەسام لە سێ ڕێککەوتندا لە کاتی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسا زیاتر لە ٣٩٨٥ زیندانی ئازاد کردووە. هەروەها بۆ یەکەمجار له ماوه ی 10 مانگدا ژماره یه کی سنووردار له بارهه ڵگره کانی هەڵگری گاز و سوتەمەنی چوونەتە ناو غەززەوە . بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی دیکە، حەماس فەرمانی بۆ حەوت هەزار کەس لە هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی دەرکردووە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانەی کە لەم دواییەدا هێزە زایۆنییەکان لەوێوە کشاونەتەوە. هەروەها حەماس پێنج قایمقامی نوێی بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری ئەو ناوچانە دەستنیشان کردووە کە خاوەنی پێشینەی کاری لەشکریی بوونە.