تشرینی یه‌که‌م 16, 2025 20:51 Asia/Tehran
  • ڕێبەری ئەنساروڵڵا: ئێران بۆ پشتیوانی کردنی فەلەستین فیداکاریی گەورەی کردووە

ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بە بەرخۆدان و بە چۆکدانەهاتنی سەرباری هەموو زەخت و گوشارەکان فیداکاریگەلێکی گەورەی لە پێناو پشتیوانیکردنی ئارمانجی فەلەستین کردووە.

سەید عەبدولمەلیک بەدرەدین حوسی لە وتاری هەفتانەی خۆیدا وتی: لە ساڵڕۆژی شەهید بوونی ڕێبەر و فەرماندەی گەورە یەحیا سینوارداین. شەهید سینوار هێمای بەرخۆدانی فەلەستینییەکان و فیدا کاریکردن لە ڕێگای خواوەندە.حوسی ڕاشکاوانە ڕایگەیاند؛ کۆماری ئیسلامی ئێران بە بەرخۆدان و کۆڵنەدانی بێوێنەی خۆی سەرباری هەموو زەخت و گوشارەکان، فیداکاریگەلیکی گەورەی لە پێناو پشتیوانی کردنی ئارمانجی فەلەستین ئەنجام داوە.

بە پێی هەواڵێکی دیکە؛ هێزە چەکدارەکانی یەمەن باسی شەهیدبوونی سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەم وڵاتەی کرد و پێیداگرت کە ڕژێمی زایۆنی سزای ئەو کردەوە جەنایەتکارانەی دەبینێ.

سەرپەیڤ