تشرینی یه‌که‌م 17, 2025 19:00 Asia/Tehran
  • سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان: ڕژێمی زایۆنیی داگیرکەر و ئەمریکای زاڵم هەرگیز ناتوانن شکستمان پێبێنن

شێخ نەعیم قاسم، سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان جەختی کردەوە: "ڕژێمی زایۆنیی داگیرکەر و ئەمریکای زاڵم هەرگیز ناتوانن ئێمە شکست پێ بێنن و بێگومان ئێمەین کە سەرکەوتووی مەیدان دەبین."

ناوبراو ڕوو لە بزووتنەوەی لاوانی کەشافەی ئیمام مەهدی (عج) پێیدا گرت: "بە هاوڕێیەتی و هەوڵی ئێوە و لەوپەڕی فیداکارییەوە لەپێناو ئازادکردنی فەلەستین و قودسدا بەرەنگاری کێشە و گرفتەکان دەبینەوە و خێر و بەرەکەت بۆ ناوچەکە و بۆ هەموو مرۆڤایەتی دەهێنین."

نەعیم قاسم وتیشی: "تا ئێوە بن، ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی و ئەمریکای زاڵم هەرگیز توانای شکست پێهێنانی ئێمەیان نابێت، لەبەر ئەوەی کە خاکی لوبنان بە خوێنی شەهیدان ئاو دراوە بۆ ئەوەی ئێمە لە نیشتمانی خۆمان لوبنان بە شێوەیەکی سەربەخۆ، ئازاد و سەربەرز بژین و بمێنینەوە و بەردەوام دەبین لە بوونی خۆمان لەسەر ئەم خاکە."

سەرپەیڤ