وشداریی حیزبوڵڵای لوبنان سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیی لەگەڵ زایۆنییەکان لە لوبنان
نوێنەری باڵای حیزبوڵڵا هۆشداری دا کە پێشینەی ڕێککەوتنەکانی سازانی عەرەبەکان لەگەڵ داگیرکەران دەیسەلمێنێت کە پلانەکانی ئاشتی ئەمریکا و رژێمی زایۆنی لە ڕاستیدا پلانی تەسلیمبوون و لەناوبردنی سەروەرییە .
حەسەن عیزەدین، ئەندامی باڵای فراکسیۆنی وەفاداری بە خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان، هۆشداری دا لە هەر جۆرە گوتارێک سەبارەت بە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ زایۆنیستەکان و ڕایگەیاند: خۆڕاگری لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لە ساڵی ١٩٨٢ و بۆ ماوەی ١٨ ساڵ، بە بێ ماندوو بوون و خەمۆکی و پاشە کشێ کردن توانیویەتی گورزی کاریی لە داگیرکەران بوەشێنێت . حەسەن عیزەدین دەشڵێت: خۆڕاگری لە سایەی فیداکاری خەباتکاران و ڕاوەستاویی گەلەکەی، توانی لە ساڵی ٢٠٠٠ لوبنان ئازاد بکات و هاوکێشەی پێش پێگرانەی خۆی بچەسپێنێ، هەروەها ڕادەی پابەندبوون و وابەستەیی خۆی بە بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان و کەرامەتی خۆی نیشانداوە. حەسەن عیزەدین جەختی لەوە کردەوە: بەرخۆدان هاوکێشەی واقیعی بەدی هێناوە بو سەقامگیری لە لوبنان کە لە سایەی ئەوەوە ژێرخانی لوبنان ئاوەدان کراونەتەوە.