تشرینی یه‌که‌م 22, 2025 18:11 Asia/Tehran
  • حیزبوڵڵا: لوبنان هیچ جۆرە دانوستانێک لەگەڵ زایۆنییەکان ناکا

نوێنەرێکی حیزبوڵڵا وتی: دانوستانی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە بەرنامەی کاری لوبناندا نیەو رژێمی داگیرکەر تەنانەت گرینگیی بە لێژنەی چاودێر بەسەر جێبەجێکرانی ئاگربەسیش نادا.

"رائید بێرۆ" لەکاردانەوە بە لێدوانی ئەم دواییەی "نەبیی بێرری" سەبارەت بە ڕەت کردنەوەی هەرچەشنە دانوستانێک لەگەڵ رژێمی زایۆنی، وتی: پرسی دانوستان لەگەڵ رژێمی زایۆنی لەئارادا نیە. ئەو رژێمە بەتەواوەتی دوور کەوتووەتەوە لە بڕیارنامەی ١٧٠١ و میکانیزمی ئاگربەس وهەروەها کۆمیتەی "میکانیزم" کە نێردەی ئەمریکا، خاڵگەلی تازەی لێ زیاد کردووە.

ئەو نوێنەرەی حیزبوڵڵا هەروەها جەختی کرد: کۆمیتەی میکانیزم بەتەواوەتی ڕوون و ئاشکرایەو سەنەدی نێردەی ئەمریکا کە حکومەتی لوبنان، پەسەندی کردووە، پرسی یەخسیرانی لوبنانی و پاشەکشەی رژێمی زایۆنی لە خاکی لوبنان لەخۆ دەگرێ بەڵام ڕژێمی زایۆنی پێبەندی هیچ ڕێککەوتنێک نیە.

سەرپەیڤ