محەممەد عەلی حوسی: بۆ بەرەوڕووبوونەوەی هەر رەفتارێکی گەمژانەی دوژمن، ئامادەین
تشرینی یهکهم 24, 2025 17:10 Asia/Tehran
ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن لەبارەی پێشێلکرانی ڕێککەوتننامەی ئاگربڕی غەززە، وشدارییان بە رژێمی زایۆنی دا.
محەممەد عەلی حوسی وتی: جەخت لەوە دەکەینەوە کە یەمەن هەردەم لەهەوڵی پێوشوێن گرتنی پێبەندبوونی دوژمن بە ئاگربڕی غەززەیەو بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەرچەشنە هەوڵێک بۆ بن پێکردن و تێپەڕین لە هێڵە سوورەکان، لە ئامادەیی تەواو دایە.
محەممەد عەلی حوسی وتیشی: ئێمە درێژەی گەمارۆ، پێش گرتن بەهاتنی یارمەتییەکان و پێشێلکرانی بەردەوامی ئاگربڕ لەلایەن دوژمنی زایۆنی بەتوندیی شەرمەزار دەکەین و بۆ بەرەوڕووبوونەوەی هەرچەشنە ڕەفتارێکی گەمژانە کە رەنگە دوژمنی جەنایەتکاری زایۆنی ئەنجامی بدات، ئامادەین.