درێژەی پەلاماری سەربازانی زایۆنی بۆسەر لێواری ڕۆژئاوا
سەرچاوە فەلەستینیەکان باسی درێژەی کردەوەی سەرکوتکارانەی چەکدارانی زایۆنیان کرد لە قودسی داگیرکراو و لێواری ڕۆژئاوا .
سەرچاوە فەلەستینیەکان ڕایانگەیاند کە چەکدارانی زایونی پەلاماریان کردووەتە سەر شارۆچکەی جدیرە لە باکووری ڕۆژئاوایی قودس و وێڕای بریندار کردنی لاوێکی فەلەستینی کەسێکی دیکەشیان قۆڵبەست کرد . لە لایەکی دیکەوە سەربازانی زایۆنیستی پەلاماری کردە سەر شاری قلقیلیە لە باکووری لێواری ڕۆژئاوا. هه روەها هێزه کانی سوپای زایۆنی به یانی ئەمڕۆ ، هاوکات له چه ندین شار و گوند و ئۆردوگای فه له ستین هه ڵکوتانێکی بەرفراوانیان ده ستپێکرد. هەروەها لە تولکەرم، هێزە داگیرکەرەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکان لە ناوچەی دەنابە و حاڕە سەلام و چوار گەنجیان دەستگیرکرد. سەرچاوە خۆجێییەکان باس لەوە دەکەن کە سوپای ڕژیمی زایونیستی هێشتا لە هەندێک ناوچەدا ئۆپەراسیۆنەکانی فراوانتر دەکات. ڕژێمی زایۆنی لە درێژەدان بە پێشێلکردنی ئاگربەست لە لوبنان، ناوچەکانی باشووری لوبنانیش کردە ئامانج. ئەم پەلامارانە کە ناوچەی نیشتەجێبوونیانی کردە ئامانج، بووە هۆی شەهیدبوونی کەسێک و برینداربوونی چەند هاووڵاتییەکی لوبنانی. کاربەدەستانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاند کە ئەم پەلامارانە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا ئەنجام دراون و ئەگەر سوپای لوبنان پڕوسەی چەکداماڵینی حیزبوڵڵا خێراتر نەکات، ئەم ڕژیمە خولێکی نوێی شەڕ لە دژی لوبنان دەست پێدەکات. لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا، جۆزێف عەون، سەرۆک کۆماری لوبنان وتی: ئەوەی سوپای زایۆنی لە باشووری لوبنان کردی، بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان تاوانێکی سیاسیی و ترسناکە.