وشداری دانی نوێنەرانی لوبنانی لە بارەی ئامانجە فراوانخوازانەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی
نوێنەرانی حزبە لوبنانیەکان سەبارەت بە خۆ و خدەی گەشەخوازانەی ڕژێمی زایۆنی لە ناوچە وشداریان دا.
" عەلی میقداد" نوێنەری فراکسیۆنی حزبوڵڵا لە پەرلەمانی لوبنان لە وتووێژێکدا وتی: ئێمە لەگەڵ بڕیارێکی ئەمریکایی - ئیسرائیلی ڕووبەڕووین کە نەتەنیا باشووری لوبنان، بەڵکو هەموو ناوچەی داوەتە بەر ئامانج . " نزیە متی " نوێنەری فراکسیۆنی حزبولقواتی لوبنانیش وتی : سوپای لوبنان دەبێ بەرپرسیی پارێزرانی وڵات بێت. ئەندامێکی فراکسیۆنی " ئەمەگداری بە خۆڕاگری" لەپەرلەمانی لوبنان یش بە ئاماژەدان بەمەکە وتووێژەکان وئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ دوژمنی زایۆنی لە فەرهەنگی خۆڕاگری لەئاردانیە، پیداگرت کە بڕیک لەم وڵاتە دالە خۆدی ئەمریکیەکان، ئەمریکاییترن. " عەلی میقداد ئەندامی فراکسیۆنی ئەمەگداری بە خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان وێڕای ناڕەزایەتی دەربڕین لەگەڵ هەرجۆرە وتووێژ لەگەڵ دوژمنی زایۆنی وتی کە شەرت ومەرجی ڕێگە چارەی بنەڕەتی بریتیە لە پاشەکشەی ڕژێمی زایۆنی لە سەرزەویە داگیرکراوەکانی لوبنان، ئازادکردنی دیلەکان ، دەستپێکرانی ڕەوتی ئاوەدانکردنەوە وڕاگرتنی دەستدرێژکاریەکان . میقداد بە ڕەخنە گرتن لە کەسانێک کە خوازیاری وتووێژلەگەڵ دوژمنی زایۆنین ،پیداگرت: ئێمە چلۆن لە وتووێژ قسەئەکەین لەحاڵێکدا کە ڕژێمی زایۆنی هیچ کام لە شەرت ومەرجەکانی بەرڕێککەوتنی جێبەجێ نەکردووە؟
میدیای ئەلئەخبارچاپی لوبنایش بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە سکرتێری گشتیی حێزبوڵڵای لوبنان وشداری سەرەتایی لەبارەی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی داوە بە دوستان ودوژمنەکان، نووسیی : بەرخۆدان ستراتیجی ناڕوونی گرتووەتە بەر وئامادەیی خۆی بۆ شەڕلەگەڵ دوژمنی زایۆنی ڕاگەیاند.