پەلاماری دووبارەی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر ڕۆژهەڵاتی لوبنان
شوبات 20, 2026 17:30 Asia/Tehran
ڕژێمی زایۆنی جگه له پەلاماری تۆپخانەیی بۆسەر چه ندین شارۆچکه ی باشووری لوبنان، ناوچەیەكی لە بوقاع لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەی كردە ئامانج .
بە پێی ڕاپۆرتی تۆڕی هەواڵی قودس، ڕژێمی زایۆنی بە پێشێل کردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست و بە کردەوەیەکی دەستدرێژیکارانە، ناوچەی "ئەلشەعرە" لە دەوروبەری شارۆچکەی "نەبی شیس " لە بوقاع لە ڕۆژهەڵاتی لوبنانی بە پەلاماری ئاسمانی کردە ئامانج . هەروەها سوپای داگیرکەر ماڵێک لە ناوچەی "زەقاق" لە دەوروبەری شارۆچکەی "عیتەرون" و دوو شارۆچکەی "یارون" و "مارون وراس" لە باشووری لوبنانی بە پەلاماری تۆپخانەیی کردە ئامانج. هەروەها زایۆنیستەکان بە تەقە و تۆپخانە ناوچەی "سەهلی خەیام"یان لە باشووری لوبنان کردە ئامانج.