ڕێوڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی شەهید هەیسەم عەلی تەباتەبایی
تشرینی دووهم 26, 2025 08:52 Asia/Tehran
ڕێوڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی شەهید هەیسەم عەلی تەباتەبایی فەرماندەی باڵای حیزبوڵڵای لوبنان و یارانی شەهیدی ڕۆژی رابردوو بە بەشداریی بەربڵاوی خەباتکارانی خۆڕاگری و خەڵکی لوبنان لە باشووری بەیرووت بەڕێوەچوو و خەباتکارانی خۆڕاگری ئیسلامی لەم ڕێوڕەسمەدا پێیانداگرت لەسەر پێبەندییان بە خۆڕاگری وەکوو تەنیا ڕێگای بەرگری لە لوبنان بەرامبەر بە دەسدرێژییەکانی دوژمنی زایۆنی.