پەلاماری تۆپخانەیی رژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان
ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی سوپای رژێمی زایۆنی بە تەقاندنی سێ گوللەهاوەن، باشووری لوبنانی کوتا.
تۆپخانەکانی رژێمی زایۆنی ئەو ناوچەیەیان گوللەباران کرد کە دەکەوێتە نێوان شارۆچکەکانی عەیترۆن و بلیدا لە باشووری لوبنان. دوابەدوای دامەزرانی ئاگربڕ لە نێوان تلاڤیڤ و بەیروت، رژێمی زایۆنی ڕۆژ نییە ناوچە جیاوازەکانی لوبنان نەداتە بەر پەلامار. هەروەها ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە کە سەرەڕای ڕاگەیەندرانی ئاگربڕ، رژێمی زایۆنی بەردەوامە لە ئەنجامدانی جینۆساید دژی فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە. ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە: "رژێمی زایۆنی بە ئەنقەست وەها باروودۆخێک دادەسەپێنێتە سەر فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە کە لەبنەڕەتدا پلانی بۆ ئەوە داڕێژراوە کە تەنیا یەک فەلەستینیش لەو ناوچەیە نەمێنێ". لەم بەیاننامەیە هەروەها هاتووە: "کاربەدەستانی زایۆنی بە سنووردارکردنی دەستڕاگەیشتن بە یارمەتیی مرۆیی و خزمەتگوزاریی سەرەتایی بەردەوامن لە سیاسەتی دڕندانەیان لە غەززەدا.