پرۆژەی ئاسایشیی پێشکەوتوو و هەستیاری بەرخۆدانی عێراق/ ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ ئەنساروڵڵا
ئەندامێکی بزووتنەوەی نوجەبا جەختی کرد گرووپە خۆڕاگرەکانی عێراق ئێستاکە لەسەر پڕۆژەیەکی ئاسایشی زۆر پێشکەوتوو و هەستیار کار دەکەن کە داگری سێ بەشی سەرەکییە .
فەراس یاسر ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی بزووتنەوەی نوجەبا وتی : گرووپەکانی خۆڕاگری عێراق ئێستاکە لەسەر پڕۆژەیەکی ئاسایشی زۆر پێشکەوتوو و هەستیار کار دەکەن کە داگری سێ بەشی سەرەکیی پاراستنی زۆر وردی فەرماندەران و ستافی ڕێبەرایەتی، کەڵک وەرگرتن لە نوێترین تەکنولوژیای پەیوەندیی و پتەوکرانی بەتەواوەتی بنکەو بارەگا تایبەتییەکانی ئەو گرووپانەیە.
یاسر وتی لە ڕابردوودا ئەگەر لە گەڵ ئەمریکا و ڕژێمی زایونی ناکۆکی بە دی دەهات ئامانجەکان دووپاتەکراو و دیار بوون بەڵام ئێستاکە گرووپەکانی خوڕاگری عێراق خەریکی هەڵبژرادنی ئامانجگەلی تەواونوێ و چاوەڕوانەکراون ئامانجگەلێک کە ئەگەر شەڕ دەسپێبکات زەبرگەلێکی قورس و سامناک لە ڕژێمی داگیرکەر و ئامادە بوونی ئەمریکا لە عێراق و ناوچە دەدات .