کانونی یه‌که‌م 04, 2025 21:55 Asia/Tehran
  • دەسدرێژیی سوپای رژێمی زایۆنی بۆسەر باشووری لوبنان

فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنی جارێکی دیکە شارۆچکەی "مەحرونە" و"جباع" لە باشووری لوبنانیان بۆردومان کرد.

بەپێی ڕاپۆری میدیاکانی لوبنان، سوپای رژێمی زایۆنیستی جارێکی دیکە وێڕای پێشێلکردنی ئاگربەس، چەند ناوچەیەکی باشووری لوبنان لەوان ناوچەی مەحرونە هەڵکەوتوو لە سوور و ناوچەی شەعرە جەننەتا هەڵکەوتوو لە بەعلبەکی بۆردومان کرد.

میدیا عەرەبییەکان وێڕای پشت ڕاست کردنەوەی پەلامارە تازەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆسەر ناوچەی مەحرونە هەڵکەوتوو لە سوور، ناوچەی شەعرە جەننەتا لە بەعلبەک، ناوچەی نەبی شیت هەڵکەوتوو لە بوقاع لە رۆژهەڵاتی لوبنان، باڵەخانەیەک لە شارۆچکەی جباع لە باشووری لوبنان ڕایانگەیاند، هێشتا ڕێژەی زیان و خەسارەکان و ئاماری شەهید یان بریندارانی ئەو پەلامارانە، ڕوون نییە. ساڵێک بەسەر ڕێککەوتنێکدا تێدەپەڕێ کە بڕیاربوو شەڕی رژێمی زایۆنیستی دژی لوبنان بوەستێنێ، بەڵام دەسدرێژکارییەکانی ئەو رژێمە بۆسەر خاکی لوبنان هەروا درێژەی هەیە.

 

سەرپەیڤ