خۆپیشاندانی زایۆنییەکان بۆ دژایەتی لەگەڵ لێخۆشبوون لە نەتانیاهو
کانونی یهکهم 07, 2025 18:12 Asia/Tehran
دانیشتووانی سەرزەوینە داگیرکراوەکان، خۆپیشاندانیان کرد هەتا نەتانیاهو نەکەوێتەبەر لێبوردن.
ناڕازییان بە سازدانی خۆپێشاندان لە تەلاویڤ خوازیاری پێش گرتن بەلێبوردن و لێخۆشبوون لە بنیامین نەتانیاهو سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنی بوون. ئەو ناڕازییانە هەروەها ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر یاسای سەربازیی لە رژێمی زایۆنیشدا. ئەو خۆپیشاندانانە هاوکات لەگەڵ ئەوەدا بەڕێوە دەچێ کە ئیسحاق هێرتزوگ، سەرۆکی رژێمی زایۆنیستی لە وەڵامدانەوە بە داوای بنیامین نەتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئەو رژێمە بۆ لێخۆشبوون لەناوبراو، بەپێداگریی لەسەر ئەوەی کە کردەی نەتانیاهو، زۆرکەسی نیگەران کردووە، ئیدیعای کرد کە لەو بڕیاردانەدا تەنیا بەرژوەندییەکانی ئەو رژێمە لەبەرچاو دەگرێ.