بەردەوامیی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە
کەرتی غەززە ئەمڕۆیش ببوو بە گۆڕەپانی پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی ڕژێمی زایۆنی.
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥ شەهید بۆ نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە گوێزراونەتەوە، لەو ژمارەیەش ٣ کەسیان تازە شەهید بوونە و ٢ تەرمیش لە ژێر داروپەردوو دەرهێنراون.وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین به بڵاو کردنی به یاننامەیەک سەبارەت به پێشێلکرانی ئاگربڕله لایەن ڕژێمی زایۆنیەوه ڕاشیگەیاند: لەو کاتەوە ئاگربڕ دامەزراوه ، سوپای زایۆنی ٧٣٨ جار ئاگربەسی پێشێل کردووه ک ە بە هۆی ئەو پێشێلکارییانەوە تا ئێستا ٣٨٦ فەلەستینی شەهید بوونە و ٩٨٠ کەسیش بریندار.هەروەها شارۆچکەنشینانی زایۆنیی چەکدار بە پاڵپشتی سوپای ڕژێم، هێرشیان کردە سەر چەند سارۆچکەیەک لە ئەلخەلیل و ڕامەڵڵا و دەستیان دایە کاولکردنی ماڵ و مەزرای فەلەستینییەکان.بزووتنەوەی حەماسیش وێرانکرانی زەوییە کشتوکاڵییەکانی فەلەستین لە کەرتی ڕۆژاوا و پەلاماری بێبڕانەوەی زایۆنییەکان بۆ سەر ماڵ و موڵک و خەڵکی فەلەستینی بە توندی شەرمەزار کرد و وشداریشی دا لەحاند پلانی داگیرکەران بۆ پەرەپێدانی شارۆچکەسازی و لکاندنی ناوچە فلەستینییەکان بە شارۆچکەکانی خۆیان و بە جوولەکەکردنی ئەو ناوچانە.وەزارەتی تەندروستیی غەززەیش ڕایگەیاندووە کە ٣٦٢ کارمەندی پزیشکیی ئەم کەرتە دەستگیرکراون و ژمارەیەکی زۆریان تا ئێستا بێسەروشوێنن. لە سەرەتای شەڕی جینۆساید دژی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ـەوە، ٧٠ هەزار و ٣٦٥ کەس شەهید بوونە و ژماری بریندارانیش هەڵکشاوە بۆ ١٧١ هەزار و ٥٨ کەس.