درێژەی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر باشوور و ڕوژهەڵاتی لوبنان
کانونی یهکهم 12, 2025 15:27 Asia/Tehran
سەرچاوە مێدیاییەکانی لوبنان درێژەی پەلامارە کانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر چەند ناوچەیەک لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەیان ڕاگەیاند.
میدیاکانی لوبنان ڕاپۆڕتی سێ پەلاماری ئاسمانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر بەرزاییەکانی ڕەیحان و سێ پەلاماری ئاسمانی بۆ سەر ناوچەی تەبنا و پەلامارێکی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەی حومیناینی ئەو وڵاتەیان ڕاگەیاند . بەگوێرەی ڕاپوڕتی ئەو میدیاگەلە ناوچەی قەڵا میس، لە نێوان هەردوو ناوچەی ئەلنەسار و ئەلزاریەش ، دووجار لەلایەن سوپای تیرۆرەوە کراونە ئامانج. تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێکی فەرمی لەسەر ژمارەی گیانلەدەسداوان یان ڕادەی ئەگەری زیانەکانی ئەم پەلامارانە بڵاونەکراوەتەوە. حیزبوڵڵای لوبنان وێڕای شەرمەزارکردنی ئەو پەلامارانە ، بە بەرپرسانی لوبنانی ڕاگەیاند کە ئیمتیازدانی لوبنان، پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی ڕاناگرێت.