تێکهەڵچوونی قورسی عەرەبستان و ئیمارات لە یەمەن؛ حەزەرموت بوردمان کرا
کانونی دوھەم 03, 2026 13:23 Asia/Tehran
سەرچاوە یەمەنیەکان باسی شەڕێکی قورسیان کرد لە نێوان هێزەکانی سەربە ئیمارات و عەرەبستان لە حەزەرموتی یەمەن و بوردمانی هێزەکانی پشتیوان کراوی ئیمارات لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی عەرەبستانەوە .
هێزەکانی سەربە ئەنجومەنی بەڕێوەبەری باشوور، لە پارێزگای حەزەرموت لە ڕوژهەڵاتی یەمەن کە لە لایەن ئیماراتەوە لاگری دەکرێن کەوتنە بەر ئامانجی ئاسمانییەوە . تێکهەڵچوونەکانی نێوان هێزەکانی سەربە ئەنجومەنی بەڕێوەبەری باشوور کە کونتڕۆڵی پارێزگای حەزەرموتیان گرتووەتە دەست و هێزەکانی سەربە عەرەبستان کە هەوڵ ئەدەن بنکەی سەربازی ئەو پارێزگایە وەربگرنەوە توندتر بووەتەوە . لە ناوچەی حەشە لە ناو دۆڵی حەزەرموتیش تێکهەڵچوونێکی قورس لە نێوان هێزەکانی قەڵغانی نیشتمان و ئەندامانی سەر بە ئەنجومەنی بەڕێوەبەری باشووری لە ئارادایە .