رژیمی زایۆنیستی قه‌ده‌غه‌کردنی کاری ڕۆژنامه‌نووسانی بیانی له غه‌ززه، درێژکرده‌وه
رژێمی زایۆنیستی بڕیاری درێژکردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌کردنی چوونه ژوره‌وه‌ی ڕۆژنامه‌نوسانی بیانی بۆ کاری رۆژنامه‌وانی له که‌رتی غه‌ززه‌ی ده‌رکردووه.
به‌گوێره‌ی یاداشتێک که له لایه‌ن داواکاری گشتییه‌وه به‌ناوی رژیمی زایۆنی له که‌رتی غه‌ززه بڵاو بۆتەوە، ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیمی داگیرکەری زایۆنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی چونه ژوره‌وه‌ی ڕۆژنامه‌نوسانی بیانیان بۆ که‌رتی غه‌ززه ده‌رکردووه.
له یاداشته‌که‌دا هاتوه، "ته‌نانه‌ت له‌م قۆناغه‌شدا نابێت ڕێگه به ڕۆژنامه‌نوسان بدرێت بچنه ناو که‌رتی غه‌ززه.
له لایەکی دیکەوه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌ڵه‌ستین له که‌رتی غه‌ززه دوێنێ یه‌کشه‌ممه ڕایگه‌یاند که له حەوتی تشرینی یه‌که‌می دوو هەزار و بیست و سێوه ژماره‌ی کوژراوانی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌کانی رژیمی زایونی له که‌رتی غه‌ززه بۆ حەفتاویەک هه‌زار و سێسەت و هەشتاو شەش که‌س به‌رز بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ٢٤ کاتژمێری ڕابردودا ته‌رمی سێ که‌س گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌کان.