سەربازانی زایۆنی هەڵیانکوتایە سەر زانکۆی بیرزەیت
سەرچاوە خۆجێییەکانی فەلەستین ڕایانگەیاندووە کە هێزی داگیرکەری زایۆنی هەڵیانکوتاوەتە سەر زانکۆی بیرزەیت لە باکووری ڕامەڵڵا لە کەرتی ڕۆژاوا.
ئەم سەرچاوانە جەختیان کردەوە لەسەر ئەوەی کە سەربازانی زایۆنی هێرشیان کردە سەر خوێندکارانی زانکۆی بیرزەیت و دەستیان دایە لێدانیان و لە حەوش و حەساری زانکۆکەیشدا گوللەی جەنگی و فرمێسکڕێژیان تەقاند. تا ڕادەیەک کە سێ خوێندکار بەهۆی هەڵمژینی گازی فرمێسکڕێژ تووشی کێشە لە هەناسەکێسان بوون و یان بە هۆی تەقەی دەمانچە برینداربوون.وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززەیش ڕایگەیاندووە کە ئەمڕۆ تەرمی دوو شەهید گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و هەر لەم ماوەیەدا ١٠ کەسیش بریندار بوون. ژماری شەهیدانی هێرشەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە لە دەسپێکی ئەم شەڕەوە گەیشتووەتە ٧١ هەزار و ٣٩١ کەس ون ژماری بریندارەکانیش هەڵکشاوە بۆ ١٧١ هەزار و ٢٧٩ کەس.سەرچاوە لوبنانییەکانیش ڕایانگەیاندووە کە سنووری ئاسمانی ئەم وڵاتە لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنییەوە بەزێندراوە. فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی بە سەر ئاسمانی ناوچە جۆربەجۆرەکانی لوبناندا گەشتیان لێداوە و چوار شارۆچکەی باشووری ئەم وڵاتەیان بۆردومان کردووە کە دوو شاروومەندی لوبنانی بە هۆی ئەم بۆردومانانە شەهید بوون.