هائارێتس: زەبرێکی کاریی دراوە لە ئاسایشی ڕژێمی زایۆنی
بە پێی نووسراوەی "ها ئارێتس"؛ ئاشکرا بوونی زانیاری موبایلی کاربەدەستانی زایۆنی زەبرێکی قورسی لە ئاسایشی ئەو ڕژێمە وەشاند.
رۆژنامەی زایۆنیی هائارێتس نووسی : زانیاریە ئاشکرا کراوەکان بریتیە لە؛ چوارهەزار و پێنسەت پەیوەندی لە موبایلی "نەفتالی بەنێت" سەرۆک وەزیرانی پێشوو ، دووهەزار و چوارسەت پەیوەندی لە "ساحی براڤێرمەن" سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک وەزیریی و چوار هەزار و ٦٠٠ پەیوەندی لە "ئایلێت شاکید" وەزیری دادی پێشووی ئەو رژێمە بووە . هەروەها وێنە و گرتە ڤیدیۆییەکانیش لە نێو ئەو زانیاریانەدا بوون کە لە مۆبایلی ئەو بەرپرسە زایۆنییانەوە ئاشکرا بووە . ئاشکراکردنی ئەم زانیاریانە لە لەلایەن گروپی سایبریی "حەنزەلە" وە ئەنجامدراوە، کە پێشتر توانیبووی زانیاری زیاتر لە بەرپرسانی ڕژێمی زایونی ئاشکرا بکات. بەپێی هەواڵێکی دیکە، سەرچاوە میدیاییەکان باسیان لە دەستگیرکردنی "ساحی براڤێرمەن"، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایونی کردووە، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە ئاشکرا بوونی بەڵگەنامە نهێنییەکان.