دەسدرێژیی بەرفراوانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان
کانونی دوھەم 19, 2026 18:00 Asia/Tehran
سەرچاوە هەواڵییەکان، باسیان كرد لە دەستدرێژیی دووبارەی داگیرکەرانی زایۆنیستی بۆ سەر باشووری لوبنان .
سەرچاوە هەواڵییەكان هەروەها باسی دەسدرێژیی ڕژێمی زایۆنیستیان کرد بۆ سەر "وادی بورغەز" لە باشووری لوبنان .
ناوچەی مەحموودیە لە باشووری لوبنانیش كەوتە بەر پەلاماری داگیركەرانی زایۆنیستی.
هەروەها فڕۆكە جەنگییەكانی رژێمی زایۆنی، ناوچەكانی دەوروبەری شارۆچكەی كەفەر مەلكی ، شارۆچكەی ئەنسار و دەڤەری شارۆچكەی زراریە لە باشووری لوبنانیان بۆردمان كرد.
سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ پاسادانی پێشێلکردنی بەردەوامی ڕێککەوتنی ئاگربەست و بڕیارنامەی ١٧٠١ی ئەنجومەنی ئاسایش، بانگەشەی ئەوەی کرد کە پەلامار دەکاتە سەر ئامانجەکانی حیزبوڵڵا لە باشووری لوبنان. سەرەڕای ڕێککەوتنی ئاگربەست، ڕژێمی زایۆنی بەردەوامە لە پەلامار و دەستدرێژیەکانی بۆ سەر لوبنان.